پەیامی کورد ... سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای دھۆك ڕایدەگەێنێت : هەفتەی رابردوو دوو بەڕێوبەری گشتی لە سنووری پارێزگای دھۆك گۆڕدران و بڕیارە ژمارەیەك گۆڕانكاری دیكە لە ئاستی جیاوازدا بكرێت.
ھۆشیار فەریق، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای دھۆك ، رایگەیاند: "هەفتەی رابردوو دوو بەڕێوبەری گشتی لە سنووری پارێزگای دھۆك گۆڕدران و بڕیارە ژمارەیەك گۆڕانكاری دیكە لە ئاستی جیاوازدا بكرێت بۆ گۆڕینی ھەموو ئەو بەڕێوبەر و بەرپرسانەی ماوەی چەند ساڵێكە بەردەوامن لە پۆستەكانیان".
سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دەڵێت: "پۆستی بەڕێوبەرەكان لە دەسەڵاتی پارێزگادایە بۆ گۆڕینیان، بەڵام بەڕێوبەری گشتی و ھاوشێوەكانی بەپێی یاسا لەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەردەكرێت و لە ئەنجوومەنی پارێزگا دەنگی لەسەر دەدرێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە