بایدن وەکوو سەرۆکی نوێی ئەمریکا هەڵبژێردرا

بایدن وەکوو سەرۆکی نوێی ئەمریکا هەڵبژێردرا

پەیامی کورد ... بایدن وەکوو سەرۆکی نوێی ئەمریکا هەڵبژێردرا

 

چەند میدیایەکئی گرینگی و پڕخوینەری ئەمریکا رایانگەیاند، جۆ بایدنبە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دیاریکرا.

 

میدیاکانی ئەمریکا رایانگەیاند، جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان، توانی دەنگەکانی ویلایەتی پەنسیلڤانیا و نیڤادا بەدەستبهێنێت، کە ژمارەی کورسییەکانی دەستەی هەڵبژاردنی ئەو دوو ویلایەتە ٢٦ کورسییە و بەوەش کۆی کورسییەکانی بایدن بوو بە ٢٩٠ کورسی و بە ٤٦ەمین سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا هەڵبژێردرا.

 

 

بایدن ساڵی ١٩٤٢ لە شاری سکرانتۆن سەر بە ویلایەتی پەنسیلڤانیا لە دایکبووە، کە یەکێکە لە ویلایەتە یەکلانەبووەکان لە هەڵبژاردنەکاندا و ساڵی ١٩٦٩ بووەتە پارێزەر و ساڵی ١٩٧٠ یش چووەتە بواری سیاسەتەوە و لەهەمان ساڵدا لەلایەن پارتی دیموکراتەوە بۆ ئەنجومەنی هەرێمی نیوکاسڵ هەڵبژێردرا.

 

جۆ رۆبینیت بایدن سیاسەتمەدار و پارێزەری ئەمریکی و ئەندامی دیاری پارتی دیموکرات لە ماوەی ژیانیدا چەندین پۆستی گرنگی گرتووەتە دەست و دیارترینیان پۆستی جێگری باراک ئۆباما ٤٤ەمین سەرۆکی ئەمریکایە، کە لە ماوەی نێوان ٢٠٠٩ تا ٢٠١٧ لەو پۆستەیدا بووە، هاوکات شەش جار بە سیناتۆر لە ئەنجومەنی پیران هەڵبژاێردراوەتەوە.

 

بایدن لە ساڵی ١٩٧٢ لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا بۆ یەکەمجار بووەتە سیناتۆر لە ئەنجومەنی پیراندا، کە ئەو کات بچوکترین سیناتۆر بوو لە رووی تەمەنەوە لە مێژووی ئەمریکا، هاوکات شەش جار لەسەریەک و بۆ ماوەی ٣٥ ساڵ لە ئەنجومەنی پیراندا خزمەتی کردووە و لەهەموو ئەوە ماوەیەشدا سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیران بووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە