بەهۆی لافاوەوە لە پاکستان نزیکەی هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە

بەهۆی لافاوەوە لە پاکستان نزیکەی هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە

پەیامی کورد... بەهۆی لافاوەوە لە پاکستان نزیکەی هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە

دوای ئەوەی ژمارەی قوربانیانی لافاوەکەی پاکستان نزیک هەزار کەس بووەوە، حکومەتی ئەو وڵاتە باری لەناکاوی ڕاگەیاند و داوای هاوکاری نێودەوڵەتی دەکات.

میدیاکانی پاکستان بڵاویان کردووەتەوە، بەهۆی ئەو زریان و لافاوەی ڕووی لەو وڵاتە کردووە، تاوەکوو ئێستا نزیکەی هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها دەیان ملیۆن کەس زیانیان پێگەیشتووە.

لای خۆیەوە نووسینگەی شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردووەتەوە، لافاوەکە کاریگەری لەسەر ٣٠ ملیۆن کەس لە سەرتاسەری وڵات هەبووە، زۆرینەی ئەو کەسانەش بەهۆی لەدەستدانی ماڵەکانیان ئاوارە بوون.

ڕوونیشی کردووەتەوە، داوای بەستنی کۆنگرەیەکی بەپەلە دەکەن بۆ بیانییەکانی پایتەختە، ئەوەش لە پێناو داواکردنی هاوکاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

نووسینگەی کەشوهەوای پاکستان ئاشکرای کردووە، ڕێژەی مامناوەندی بارانبارین ٢٠٠٪یە و لە ساڵی ١٩٦١ەوە بارانی لەو شێوەیە نەباریوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە