پەیامی کورد... بەهۆی گەمارۆدانیی ڕووسیا، ٢٠٠ هەزار کەس لەو وڵاتە لەکار بێکار بوون
سەرۆکی شارەوانیی مۆسکۆ ڕۆژی دووشەممە ١٧ی نیسان ڕایگەیاند: نزیکەی ۲۰۰ هەزار کەس لە پایتەختی ڕووسیا، لەکار بێکار بوون.
سرگێئی سوبیانین هۆکاری ئەم بێکاربوونەی بۆ داخستنی کۆمپانیا دەرەکییەکان لە ڕووسیا گەڕاندووەتەوە.
کاربەدەستانی ڕووسیا هەفتەی ڕابردوو ڕایانگەیاند: یارمەتییەکی ۴۱ میلیۆن دۆلاری ئەو کۆمپانیایانە دەدرێت کە لە ڕەوتی هەڵگیرسانی شەڕ لەگەڵ ئۆکراینا زەرەرمەند بوون.
هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا، پەڕۆشییەکی زۆری وڵاتانی ئەوروپی و ئەمریکی لێکەوتەوە و گەمارۆیەکی بەرفراوانی ڕووسیا درا، ئەم گەمارۆیانە زەرەری گەورەی ئابووری لێکەوتەوە و یەکێک لەو زەرەرمەندیان هەڵکشانی ڕێژەی بێکاری لە وڵاتی ڕووسیایە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە