لەسێ مانگی ڕابردوو هەزار و ٢٠٠ ماڵپەڕی پۆڕن لەعێراق داخراون

لەسێ مانگی ڕابردوو هەزار و ٢٠٠ ماڵپەڕی پۆڕن لەعێراق داخراون

پەیامی کورد... لەسێ مانگی ڕابردوو هەزار و ٢٠٠ ماڵپەڕی پۆڕن لەعێراق داخراون


پەڕلەمانتارێك لەپەڕلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ وەزارەتی پەیوەندییەکان هەزار و ٢٠٠ ماڵپەڕی پۆڕن، ٣٤ ماڵپەڕی دژ بە یاساکانی عێراقی داخستووە.

کاروان یاروەیس، پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاند: لەم ساڵدا سەدان ماڵپەڕی دژ بە یاساکانی عێراقی بلۆککراون.

ئەوەشی خستەڕوو: ئەمساڵ هەزار و ٢٠٠ ماڵپەڕی پۆرن، ٣٤ ماڵپەڕی دژ بە یاساکانی عێراق و ١١ ماڵپەڕ کە زیانی بۆ ئاسایشی عێراق هەبووە لەلایەن وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراقەوە بلۆککراون.

ووتیشی: بڕیارە بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمانی عێراق ماڵپەڕەکانی دیکەش بلۆک بکرێن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە