بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی ڕووبارەکان، ژمارەیەک کەشتیی سەردەمی هیتلەر دەردەکەون

بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی ڕووبارەکان، ژمارەیەک کەشتیی سەردەمی هیتلەر دەردەکەون

پەیامی کورد... بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی ڕووبارەکان، ژمارەیەک کەشتیی سەردەمی هیتلەر دەردەکەون

ژمارەیەک کەشتی، کە سەردەمێک ئەدۆڵف هیتلەر هەڕەشەی داگیرکردنی هەموو ئەورووپای پێ دەکردن، لەگەڵ وشکبوونی درێژترین ڕووباری ئەورووپا، ڕۆژ دوای ڕۆژ پارچە تێکشکاوەکانیان دەردەکەون.

ڕووباری دانووب بە ١٠ وڵاتی ئەورووپیدا تێ دەپەڕێت، دابەزینی ئاستی ئاوەکەی لە ڕۆمانیا زۆر ڕوونتر دەبینرێت.

کاپتن ڕادۆی لیلی دۆرێل، سەرۆکی ئۆفیسی بەندەری زیمنیسیا دەڵێت، «ڕووباری دانووب ئاستی ئاوەکەی دابەزیوە. لە کیلۆمەتری ٥٦٣یەم تاوەکوو ٥٦٥ەم لم دەرکەوتووە، لەوێ کەشتی بە نۆرە تێ دەپەڕن.»

وشکەساڵی کەم وێنەی ئەورووپا کە ١٠٠ ساڵە ڕووی نەداوە، ٢٠ کەشتیی جەنگیی نازییەکانی ئەڵمانیای لە ڕووباری دانووب دەرخستووە.

لە ساڵی ١٩٤٤ سەدان کەشتیی جەنگی نازییەکان لەگەڵ پێشڕەویی یەکێتیی سۆڤیەت ژێرئاوکەوتن. هێشتا بەشی زۆریان چەک و تەقەمەنییان تێدایە، بەڵام جارێک سەرنجە گەورەکە لەسەر وشکبوونی ڕووباری دانووبە.

مارسیل، هاووڵاتی ڕۆمانی ئاماژە بەوە دەکات، «لە ژیانی خۆمدا ڕووباری دانووبم وەکوو ئەمساڵ بە وشکی نەبینیوە. زۆر دابەزیوە. منداڵ بووم جارێک کەمیکردبوو، بەڵام بەم شێوەیە نەبوو. وشکەساڵییەکە زۆر دژوارە.»

ڕووباری دانووب دووەم درێژترین ڕووباری ئەورووپایە، درێژییەکەی ٢٨٥٠ کیلۆمەترە. بە ١٠ وڵات و چوار گەورە پایتەختی ئەورووپادا تێ دەپەڕێت. ئێستا بەهۆی وشکەساڵییەوە کە زاناکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوای دەگەڕێننەوە، ١٥٠ سانتیمەتر ئاوەکەی دابەزیوە، بە جۆرێک کە لە هەندێک ناوچەدا کەشتییە زەبەلاحەکان دەبێت بە نۆرە تێپەڕن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە