پەیامی کورد... لە کرماشان هەزاران ماسی بەهۆی کەمبوونەوەی ئاو مرداربوون
لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە هەزاران ماسی لە ڕووباری دینەوەری پارێزگای کرماشاندا مرداربوون. ڕێکخراوی پاراستنی ژینگەی کرماشان هۆکارەکەی بۆ کەمبوونەوەی ئاوی ئەو ڕووبارە گەڕاندووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی پاراستنی ژینگەی پارێزگای کرماشان، پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نزیکەی 15 هەزار ماسی لە ڕووباری دینەوەردا مردار بووبن.
فەرشاد فەتاحی، بەڕێوەبەری پاراستنی ژینگەی پارێزگای کرماشان دەڵێت، وشکەساڵی و کەم بارانی، دروستکردنی بەنداو، بەکارهێنانی لە ڕادەبەدەری ئاو و دروستکردنی بەربەست لەسەر ئاوی ڕووبارەکە بۆ گواستنەوەی ئاوەکەی بۆ کشتوکاڵ و باخداری، بوونەتە هۆی ئەوەی کە ئاوی ڕووبارەکە بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەم بکات و ئۆکسجینی کەم بە ماسییەکان بگات و هەر ئەمەش لە دوو هەفتەی ڕابردوودا مردنی ماسییەکانی لێ کەوتووەتەوە.
فەرشاد فەتاحی دەشڵێت، داوایان لە دامەزراوەی ئاوی کرماشان کردووە بەشێک لە ئاوی بەنداوی جامیشان، سەر بە شاری سونقور و کولیایی بەر بدرێتەوە، بەڵام هێندە بە هەڵم بوون و بەکارهێنانی زۆر بووە، بووەتە هۆی مرداربوونی ماسییەکان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە