پەیامی کورد... بڕی هەناردەی نەوتی عێراق لەماوەی 6 مانگی ئەمساڵدا بۆ ئەمریکا ئاشکرا کرا
بەڕێوەبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا نزیکەی 65 ملیۆن بەرمیل بووە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەراورد بە شەش مانگی ساڵی رابردوو بە ڕێژەی 34٪ زیادی کردووە کە هەناردەی نەوت بۆ ئەمریکا لەو ساڵەدا 48 ملیۆن و 459 هەزار بەرمیل بووە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە باسی لەوەشکرد، بەرزترین ڕێژەی هەناردەکردنی نەوت بۆ ئەمریکا لە ماوەی شەش مانگی ساڵی 2023 لە مانگی شوباتدا بووە کە گەیشتووەتە 12 ملیۆن و 168 هەزار بەرمیل.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی کەمکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن روسیا و سعودیەوە نرخی نەوت 90 دۆلاری تێپەڕاند و ئەمڕۆ یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە نزیکەی 91 دۆلار ماماڵەی پێوەکرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە