پەیامی کورد... بەهۆی سووتانی نانەواخانەیەک له بهغدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا
بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی بەغدا ڕایدهگهیهنێت، بەهۆی سووتانی سەمونخانەیەک لەشاری سەدری بەغدا، چوارکەس گیانیان لەدەستدا.
بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی بەغدا، لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لەناوچەی ئەلگەیارە لە شاری سەدر لە رۆژهەڵاتی بەغدا ئاگر لە سەمونخانەیەک کەوتەوە، دواتر کە تیمەکانی بەرگری شارستانی چوونە شوێنی رووداوەکە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە و هەوڵیاندا بۆ رزگارکردنی ئەوانەی لەژوورەوە گیریان خواردبوو.
ئهوهشی خستهروو، دوای کۆنتڕۆڵکردن و کوژاندنەوەی ئاگرەکە، چوار تەرمیان دەرهێنا کە لە ئەنجامی دەردانی گازی ژەهراوی گیانیان لەدەستدابوو، دواتر تەرمەکان بۆ بەشی پزیشکی دادوەری گواسترانەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە