پەیامی کورد ... به‌م شێوه‌یه بڕیار له‌سه‌ر تۆمه‌تبارانی سووتانی بازاڕەكان ده‌درێت
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات، سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌وانه تۆمار كرا كه بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر و بازاڕەكانی دیكه‌یان سووتاندووه و په‌ڕاوه‌كانیش له‌لایه‌ن دادگاوه كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت.
عه‌لی ڕه‌شید، ڕایگەیاند : "به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی خاوه‌ن دووكانه‌كانی بازاڕی قەیسەریی هه‌ولێر، كه زیانیان به‌ركه‌وتووه و دووکانەکانیان سووتاون، له پۆلیس سكاڵایان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه تۆمار کرد، کە هۆكاری سووتانی ئه‌و بازاڕه بوون و دواتر ئه‌م په‌ڕاوه ده‌كرێته‌وه و ده‌چێته لای دادوەر و بەڕێز دادوەریش ڕۆژی دانیشتنی بۆ دیاری ده‌كات، کە ئێستا لایه‌نی تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كراون و دادوەر له‌سه‌ر په‌ڕاوی پۆلیس و داواكاری سكاڵاکارەکان، بڕیاری یاسایی خۆی ده‌دات كه چ سزایه‌ك ده‌درێن".
ڕەشید ڕاشیگه‌یاند: "دادوەر له كوردستانه‌وه داوا له به‌غدا ده‌كات كه به‌ڵگه‌كانیان بداتێ له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی كه به‌ڵگه و دانپێدانانیان هه‌یه و له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاپۆرتی لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌غدا، بڕیار له‌سه‌ر تۆمه‌تباران ده‌درێت".
ده‌شڵێت: "ئه‌م سكاڵایه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافی ئه‌وانه‌یه كه دووكانەکانیان سووتاون".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە