سەرکردەیەکی هاوپەیمانییەکی عێراق ڕایدەگەینێت، کە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش سەری هەڵداوەتەوە و مەترسییەکی گەورەی لەسەر دوو شار درووست کردووە.
عومەر هێجل، سەرکردەی هاوپەیمانیی بەغداد لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، ئێستا عێراق بە بارودۆخێکی ”زۆر مەترسیدار“دا دەڕوات و پێویست دەکات لایەنەکان بە لۆژیکی نیشتمانی، هەڵسوکەوت بکەن.
عومەر هێجل هەروەها ڕایگەیاندووە، داعش ”بە هێزێکی زۆرەوە“ لە شارۆچکەی سامەڕا لە پارێزگای سەڵاحەدین و پارێزگای کەرکووک سەری هەڵداوەتەوە و مەترسییەکی گەورەی لەسەر ئەو دوو شارە درووست کردووە.
هەرچەندە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕۆژی 10/12/2017 ڕزگارکردنەوەی تەواوی خاکی وڵاتەکەی و کۆتایی هاتنی داعشی ڕاگەیاند، بەڵام چەکدارانی داعش بەردەوام لە ناوچە جیاوازەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، دیالە، سەڵاحەدین، ئەنبار و بەغدا کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە