بەپەلە ... داوا دەکرێت باری نائاسایی بەپەلە ڕابگەێندرێت

بەپەلە    ...   داوا دەکرێت باری نائاسایی بەپەلە ڕابگەێندرێت

پەیامی کورد    ...    زانایەکی عێراقی، هۆشدارت دەدات لە هەبونی رێژیەکی زۆری تیشکە چالاکی توخمە ئەتۆمییەکان و یۆرانیۆم بە تایبەت، لە بەغدا و دەرووبەری و داوا لە دادگا نێودەوڵەتی و دەسەڵاتە خۆجێیەکان دەکات ڕێکاری یاسای لەبەرامبەر بگرنە بەر.
ئیقبال لەتیف زانای عێراقی ، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە ، بەهۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی کوشندە لە لایەن هیزەکانی هاوپەیمانان لە ساڵی ٢٠٠٣ و بەدواوە، رێژەیەکی زۆری تیشکاوەری یۆرانیۆم لە بەغدا و دەوروبەری هەیە، داوای ڕاگەیاندنی باری نائاسای دەکات.
ئیقبال داوا لە دادگای نێودەولەتی و کۆمەڵگەی نێودەولەتی دەکات، لیژنەی تایبەت بنێرن بۆ تاقیکاری و پشکنینی خاکی ئەو ناوچانە، هاوکات داواش دەکات تووشبوانی نەخۆشیە کوشندەکان کە بەهۆی ئەو تیشکاوەرەوە توشبون بنێردرێنە دەرەوەی ووڵات بۆ چارەسەر و سەرجەم خەرجیەکانیشیان لەلایەن ووڵاتانی هاوپەیمان لە جەنگی عێراق - ئەمریکا بگیرێتە ئەستۆ.

بەگوێرەی ووتەکانی ئەو زانایە، تاقیکاری بۆ خاکی ناوچەکانی باشووری بەغدا لە ماوەی نێوان ساڵانی ٢٠١٦ - ٢٠١٨  کراوە و دەرکەوتوە ٣٠٠ تەن مادەی تیشکاوەر و بەبڕی ٦ ملیۆن گرام یۆرانیۆم لەناو خاکی ئەو ناوچانەدا قەتیس بوە.
هاوکات، توێژینەوەکی نوێ دەریدەخات، دوای چەندین ساڵ لە تەواوبوونی شەری عێراق - ئەمریکا هێشتا کاریگەری چەکی ئەتۆمی و یۆرانیۆم بەسەر کۆرپە تازە لەدایک بوەکانی عێراقدا ماوە و دەبێتە هۆی ناکامی جەستەیی کۆرپەکان لە سکی دایکیاندا.
لەو توێژینەوەیەدا کە لە ڕۆژنامەی تایبەت بە پیسبوونی ژینگەییدا بڵاوکراوەتەوە، چەندین بەڵگە لەسەر کاریگەریە ترسناکەکانی بۆمبارانکردنی ناوچە جیاجیاکانی عێراق بە گشتی و ناسڕیە بەتایبەت بڵاوکراوەتەوە.
لە توێژینەوەکەدا، تاقیکاری لەسەر کۆمەڵێک منداڵی ناکام کراوە کە لە ماوەی نێوان مانگی ئاب و ئەیلولی2016 لەدایک بوون، ڕۆژنامەکە بە ئاماژەی "سەیری ئەو وێنانە بکە و ڕوو وەرمەگێرە بەو لادا"، کاریگەری ترسناکی بۆ ماوەی چەکی ئەمریکا دەخاتەڕوو کە لە جەنگی ئەمریکا - عێراق لە دوای ساڵی ٢٠٠٣  بەکارهێنراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە