پەیامی کورد ... شەڕکەرە ڕادار شکێنەکانی ئەمریکا چاودێری ئامادەبوونی ڕووسیا و ئێران دەبن لە سووریا
هێزەکانی ئاسمانی ئەمریکا جێگیر کردنی فڕۆکەگەلی نەوەی پێنجەمی F-35A Lightning II لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەست پێکرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە بڵاوکراوەی The Drive جگە لە ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە ئاماژەی بەوەش کرد کە فڕۆکەگەلی " F-35A Lightning II " ئیمکانیاتی دژە تیرۆریستی پاوپەیمانی ڕۆژئاوایی لە بن کۆنترۆڵ و ڕابەرایەتی ئەمریکا لەوانەش لە سووریا و عێراق و هەروەها ئەفغانستان زیاتر پەرە پێدەدات . هەروەها شەڕکەرەکانی F-22 Raptor کە فڕۆکەگەلی نەوەی پێنجەمی F-35A Lightning II بوونەوە جێگرەوەیان ، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕستیان بە جێ هێشتووە .
بڵاوکراوەی The Drive هەروەها نووسی F-35A Lightning II توانا و ئیمکانیاتی زیاد لە پێویستی هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ سامانەگەلی شەڕی ئێلێکترۆنیکی ڕووسیا و ئێران لە سووریادا و هەروەها کەل و پەلی زۆر باش بۆ کۆکردنەوەی زانیاری سەبارەت بە سامانەگەلی بەرگری دژە مووشەکی جێگیر لەم ووڵاتەیان لە بەردەست دایە . هەروەها ئەم شەڕکەرە لە بەراورد لەگەڵ F-22 Raptor هەڵگری چەکی زۆر پێشکەتووترە لەوانەش بۆمبگەلی هەڵگری کەل و پەلی نیشانەگیری لەیزەری و ئێلێکترۆنیکی بۆ بە ئامانج گرتنی ئامانجی جووڵەکەرە .
جێگای ئاماژەدانە ئەم فڕۆەکە خێرا و ڕادارشکێنە دەتوانێ لە سەر شەڕکەری ڕووسی سۆخۆ ٥٧ سەربکەوێت .
تاکوو ئێستا ٤ فڕۆکەی لەم شێوەیە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەنێردراوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە