پەیامی کورد ... دەزگای هەواڵگری ڕووسیا : ئەمریکا تێرۆریستانی داعش بە شێوەی راهێندراو بەرەو ئۆکراین دەنێرێت
دەزگای هەواڵگری بیانی ڕووسیا دوێنێ هەینی لە بەیاننامەیەکدا ووتی کە ئەمریکا تێرۆریستانی داعش ی لە بنکەی التنف ی سووریا بۆ هەناردەکردن بۆ ئۆکراین ڕاهێنان یان پێدەکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک دەزگای هەواڵگری بیانی ڕووسیا ڕایگەیاند کە بنکەی التنف کە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریایە بینەری ئامادەکاری و ڕاهێنانی تێرۆریستانی سەر بە داءش بۆ ڕاگواستنی ئەوان بۆ ئۆکراین و کەڵک وەرگرتن لەوان لە دۆنباس بووە .
دەزگای هەواڵگری ڕووسیا ووتی : " لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ ، ئەمریکییەکان دەیان تێرۆریستی داعش یان لە هاووڵاتیانی ڕووسیا و ووڵاتانی سەربەخۆی هاوبەشی بەرژەوەندییەکان یان ئازاد کرد و بەرەو بنکەی التنف کە لە ژێر کۆنترۆڵی ویلایەتەیەکگرتووەکانە نێردران و لەوێ کەوتنە ژێر ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی تایبەت . ڕاهێنانی جۆرەکانی ئەنجامدانی هەنگاوگەلی جراپەکارانە و تێرۆریستی بە تیشک خستنە سەر ناوجەی دۆنباس لەم بنکەیە ئەنجام دراوە .
هەروەها لە بەیاننامەیەدا هاتووە : " هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە تایبەتی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا بۆ تەشکیل کردنی یەکەگەلی نوێی داعش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ووڵاتانی ئەفریقی بەردەومی دەدەن و بڕیار وایە بۆ هاورکاری دەزگاگەلی هەواڵگری ووڵاتانی ناتۆ ، بەرەو ئۆکراین ڕابگویزرێن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە