پەیامی کورد ... هاوسەری حاکمی دوبەی بۆ ئاڵمانیا هەڵات .
یەکێک لە هاوسەرەکانی حاکمی دوبەی کە کچی شای پێشووی ئۆردۆنە بۆ ئاڵمانیا هەڵات و لە بەرلین داوای پەنابەرییەتی کردووە .
بنکەی ئینتێرنەتی ئیمارات لیکس ئاشکرای کرد ئاڵۆزییەکی بێ وێنە لە نێوان ئیمارات و ئاڵمانیا لە ئاکامی هەڵاتنی هاوسەری موحەمەد بن ڕاشد جێگری سەرۆکوەزیران و حاکمی دوبەی بۆ ئاڵمانیا ڕووی داوە .
" هیا کچی مەلەک حسێن شای پێشووی ئۆردون لەگەڵ کۆڕەکەی زاید و کچەکەی و بە هاوکاری دیپلۆماتێکی ئاڵمانی بۆ ئەم ووڵاتە هەڵاتووە .
بە پێی ئەم هەواڵە شازادە هیا کە کاتی گەیشتنی بە ووڵاتی ئاڵمانیا لە دەوڵەتی ئەم ووڵاتە داوای پەنابەریەتی و جیا بوونەوە لە موحەمەد بن ڕاشد داوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە