پەیامی کورد ... هێرشی مووشەکی کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا .
سەرچاوەکانی هەواڵ ، هەواڵ لە هێرشی مووشەکی بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا دەدەن
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ناوچەی سەوزی بەغدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا بە دوو مووشەکی کاتیووشا کرایە ئامانج .
بەڵام سەرچاوەیەکی دیکە لە بۆمباران کردنی ناوچەی سەوزی بەغدا بە ٣ مووشەکی کاتیووشا هەواڵ دەدات .
کردنە ئامانجی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە لە کاتێکدایە، کۆبوونەوەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا لە ژێرناونیشانی "گفتوگۆی ستراتیژی" بۆ تاوتوێکردن و ئەنجامدانی رێککەوتنی نوێ لە دۆسیە سیاسی، ئابووری، ئەمنی و کلتورییەکانی نێوان هەردوولا بەردەوامە و حکوومەتی عێراقیش دەخوازێت رۆڵی گرووپە چەکدارییەکان لە دۆسیەی ئەمنی و ئاسایشدا سنووردار بکات.
زانیاری زیاتر لە زەرەر و زیانەکان لە بەردەست دا نییە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە