پەیامی کورد ... سەرچاوەکانی هەواڵ لە هێرشی مووشەکی بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هاوکات لەگەڵ سەفەری دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا بۆ عێراق هەواڵیدا .
سەرچاوەکانی هەواڵ لە هێرشی مووشەکی بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هاوکات لەگەڵ سەفەری دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا بۆ عێراق هەواڵیدا
بە پێی ڕاپۆرتێک ، سەرچاوەکانی هەواڵ و کارمەندانی ناوچەی الخضراء لە ناوەندی بەغدا ووتیان کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەم ناوچەیە کەوتە بەر هێرشی مووشەکی .
ئەم سەرچاوانە ڕایانگەیاند : باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی الخضراء کە بن کۆنترۆڵی بەهێزی ئەمنییەتییە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ کەوتە بەر هێرشی دوو مووشەک .
سەرچاوەی هەواڵ هەروەها ڕایگەیاند : لە ئاکامی ئەم هێرشە مووشەکییە ، ئاژیری مەترسی بە دەنگ هات و هێشتا هیچ هەواڵیک لە کوژراو و برینداران و خەساراتی ئەم هێرشە لە بەر دەست نییە .
ئەم هێرشە مووشەکییە لە ئانجامی سەفەری چاوەڕوان نەکراوی دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا بۆ عێراق بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ سەربازانی ئەمریکی جێگیر کراو لەم ووڵاتەدا بە بۆنەی ساڵی نوێی میلادی ڕوویدا
ئەمە یەکەمین دیداری ترامپ ە لە ناوچەیەک کە شاهێدی تێکهەڵچوونە لە دوای نزیکەی دوو ساڵ گەیشتن بە دەسەڵات لە کۆشکی سپی و چەند ڕۆژ دوای ڕاگەیاندنی دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکی لە سووریایە .
لە ئاکامی ئەم هێرشە ، باڵیۆزخانەی ئەمریکا بە تووندی ڕێکاری ئەمنییەتی خۆی زۆر زیاتر کردووە .
.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە