بەپەلە ... لە بەیاننامەیەکدا گرووپی چەکاداری " جیش الظلم " تەقینەوەکەی سەر سوپای پاسدارانی لە ئەستۆ گرت

بەپەلە ...  لە بەیاننامەیەکدا گرووپی چەکاداری " جیش الظلم " تەقینەوەکەی سەر سوپای پاسدارانی لە ئەستۆ گرت

پەیامی کورد  ... بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک گرووپی چەکداری " جەیش الظڵم " ، بە شێوەی فەرمی هێرشی سەر پاسی فەرمانبەرانی سوپای پاسدارانی لە سیستان و بەلوچستان لە ئەستۆ گرت.

بە پێی ڕاپۆرتێک ، پێوەندییە گشتییەکانی قەرارگای قودسی هێزی زەوینی سوپای پاسداران لە بڵاوکراوەیەکدا ، لە هێرشی تیرۆریستی تەکفیرییەکان بۆ سەر پاسێکی فەرمانبەرانی سوپای قودس و کوژران و بریندار بوونی کۆمەڵێک لە ئەندامانی سوپای پاسدارانی قودس لە جادەی خاش_زاهدان لە ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە ١٤ی فێبریوەری هەواڵی دا.

جێگای ئاماژەدانە  لە هەمان حاڵدا، گرووپی جەیش الظلم بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک، بە شێوەی فەرمی بەرپرسایەتی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ گرت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە