داخستنی گەروی هۆرمۆز گەورەترین هەڕەشەی لە بەرامبەر گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران .ئێران هەڕەشەی ئەوە دەکات ئەگەر بەربەست بۆ هەناردەكردنی نەوتی ووڵاتەكەی درووست بكرێت، ئەویش گەرووی هۆرمۆز شادەماری گواستنەوەی نەوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە بۆ بازاڕەكانی جیهان دادەخات ، بۆیە داخستنی ئەو ڕێگە گرینگە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی نەوت لە بازاڕەكانی جیهانداو بەرزبوونەوەی زۆری نرخەكەی.
زۆربەی نەوتی هەناردەكراوی سعودیە و ئێران و ئیماڕات و كوەیت و عێراق لە ڕێگەی گەروی هۆرمۆزەوە هەناردەی بازاڕەكانی جیهان دەكرێت، هەروەها گەروی هۆرمۆز ڕێگای سەرەكی گواستنەوەی گازی سرووشتی قەتەرە كە گەورەترین هەناردەكەری گازی سروشتی جیهانە.
پێنجشەممەی ڕابردوو، سەرۆكی پاسەوانانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، گەروی هۆرمۆز "یان بۆ هەموان دەبێت یان بۆكەس نابێت".
ئەرتێم ئەڤینۆڤ، شیكەرەوە لە تێلی ترەید پێشبینی دەكات نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ 250 دۆلار بەرز ببێتەوە، ئەگەر ئێران گەروی هۆرمۆز دابخات، بەڵام پێی وایە ئەو سیناریۆیە چاوەڕوانكراو نیە لەبەرئەوەی ئەگەر ئێران ئەوە بكات ئەوا كاردانەوەی خێرای ئابووری و سەربازی بەدوادادێت كە دەبێتەهۆی كردنەوەی رێگاكە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە