بەپەلە ... لاشەی گەنجێکی ٢٨ ساڵە کەبە دەستی سوپای پاسداران کوژراوە لە دەورووبەری پاریزگای سنە دۆزرایەوە

بەپەلە   ...   لاشەی گەنجێکی ٢٨ ساڵە کەبە دەستی سوپای پاسداران کوژراوە لە دەورووبەری پاریزگای سنە دۆزرایەوە

پەیامی کورد    ...    لاشەی گەنجێکی ٢٨ ساڵە کەبە دەستی سوپای پاسداران کوژراوە دوای ماوەیەکی زۆر لە بێسەروشوێنی لە دەورووبەری پاریزگای سنە دۆزرایەوە .

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لاشەی گەنجێکی تەمەن ٢٨ ساڵان بە ناوی " پوویا ئەحمەدزادە " لە دەورووبەری پاریزگای شاری سنە " لە نزیک گوندی قار " دۆزرایەوە .

بە پێی ئەم هەواڵە و زانیاری شاهێدانی ئەم ڕووداوە دەوترێ ، لاشەی ئەم گەنجە بە تەواوی ڕەش و شین بوە و تەنانت هەموو ددانەکانی پێشەوە ی شکاوە .

هەروەها هەر بە پێی ووتنی شاهێدان ، ئەم گەنجە لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی ئێران کە زۆربەی شارەکانی گرتەوە ئیتر نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە و بنەماڵەکەی بەردەوام بەدوایدا گەڕاون و بەڵام هەر بێ ئاکام بووە .تاکوو دواتر لە گوندێکی نزیک شاری سنە دەدۆزرێتەوە .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەرپرسانی قەزایی وئەمنییەتی پاریزگای کوردستان تاکوو ئەم کاتە هیچ جۆرە ئامارێکی تەواو لە دەست بەسەرکراوان و گیان لە دەستدراوانی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئەو پارێزگایە ڕادەست ناکەن .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە