بەلەمێکی کۆچبەران بە ١٠٠ سەرنشینەوە نقوم بوو

بەلەمێکی کۆچبەران بە ١٠٠ سەرنشینەوە نقوم بوو

پەیامی کورد... بەلەمێکی کۆچبەران بە ١٠٠ سەرنشینەوە نقوم بوو

پاسەوانی کەناراوەکانی توونس ڕایدەگەیەنێت، بەلەمێکی کۆچبەران بە ١٠٠ کۆچبەرەوە نوقم بوو و تا ئێستا ٧٦ کەس بێسەروشوێن و توانراوە ٢٥ کۆچبەریش لە مردن ڕزگار بکرێن.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢، حسامەدین جەبابلی، وتەبێژی کەناراوەکانی توونس لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: "بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی توونسی ڕۆژهەڵات نوقبمبوە، دوای ئەوەی لە شاری زورەی لیبیاوە بە ١٠٠ کۆچبەرەوە بەڕێکەوتووە".

ڕوونیشی کردووەتەوە: "تا ئێستا توانراوە ٢٤ سەرنشینی بەلەمەکە ڕزگار بکرێن، گەڕان بەدوای ئەو کەسانەشدا بەردەوامە کە بێ سەر و شوێن بوون".

ئاشکراشی کردووە، " توانیویانە ١٦ کۆچبەری دیکە لە هەڵگری ڕەگەزنامەکانی ئاسیا و ئەفریقا ڕزگار بکەن کە بە بەلەمێکی چوپەوە، لە نزیکەی ١٠میل لە باشوری ڕۆژهەڵاتی نیمچەدوورگەی کەرکێنەی سەر بە پارێزگای سفاقس ڕزگار بکەن، جگە لەوەی لەلایەکی دیکەوە هێزە دەریایییەکان هەشت کەسیان لە مردن ڕزگار کردووە و تەرمێکیشیان دۆزیوەتەوە".

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە