پەیامی کورد ... ئەمریکا هۆشداری دایە ئەو کەشتییە بازرگانیانە کە بە کەنداوی فارس، گەرووی هورمز و دەریای عەمان تێدەپەڕن و ڕایگەیاند کۆماری ئیسلامی هەوڵ دەدات کێشە بۆ" GPS " کەشتییەکان درووست بکات.
ناوەندی دەریانەوەردی وەزارەتی هاتووچۆی ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیێنراوێک ئاشکرای کرد کۆمەڵێک ڕاپۆرتیان پێگەیشتووە کە نیشانی دەدات هێندێک سەرچاوە بانگەشەی ئەوە دەکەن کەشتی شەڕکەری ئەمریکایی یاخود گرێدراوی هاوپەیمانان. ئەو ناوەندە هەروەها گووتوشی: لە ماوەی ڕابردوو لانیکەم دوو حاڵەت کە هێزە ئینتیزامییەکانی ئێران دەستیان تێدا هەبووە لە ئاوەکانی باشوری ئێران تووشی کێشەی سیستەمی " GPS" بوونە ڕوویانداوە.
ئەمریکا ڕایگەیاندووە ئێران هەوڵ دەدات بە درووستکردنی کێشە لە سیستەمی کەشتی و فرۆکە سڤیلەکان، ئەوان پەلکێشی هەرێمی دەریایی خۆی بکات بۆ ئەوەی پاساوی ڕەوای ڕاگرتن و دەستبەسەرداگرتنیان بەدەست بێنێت. هەر لەو پێوەندییەدا پۆمپیئۆ و بن سەلمان پێکەوە گفتوگۆیان کرد
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گووتویەتی وەزیری دەرەوە بە ڕێگەی تەلەفۆن لەگەڵ جێنشینی پاشای عەرەبستان قسەی کردووە و سەبارەت بە هەوڵە تێکدەرانەکانی کۆماری ئیسلامی ڕاوێژیان کردووە. هێرش بۆ سەر نەوتهەڵگرەکان، خستنە خوارەوەی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی ئەمریکا و ڕاگرتنی نەوتهەڵگری بەریتانیا لە مانگەکانی ڕابردوو وایکردووە واشنتۆن هەوڵی پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی سەربازی دەریایی بدات
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە