بەپەلە ... نیۆیۆرک تایمزی ئەمریکی : زانیاری هەژماری بانکی و ژمارەی کارتی میلیۆنانی ئێران هاک و بڵاو کراوەتەوە

بەپەلە   ...   نیۆیۆرک تایمزی ئەمریکی : زانیاری هەژماری بانکی و ژمارەی کارتی میلیۆنانی ئێران هاک و بڵاو کراوەتەوە

پەیامی کورد    ...   نیۆیۆرک تایمزی ئەمریکی : زانیاری هەژماری بانکی و ژمارەی کارتی میلیۆنانی ئێران هاک و بڵاو کراوەتەوە

بە پێی هەواڵ و زانیاری لە ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزی ئەمریکی یەوە کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوکرایەوە ، بە پشت بەستن بە کارناسانی ئەمنییەتی نووسراوە کە بە ئەگەری زۆر ئەمە هێرشێکی سایبیری لە لایەن دەوڵەتێک یا خود بە پشتیوانی دەوڵەتەوە ئەنجام دراوە . هەر بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ١٥ میلیۆن کارت و هەژماری بانکی دزراوە .

هێشتا بەرپرسانی فەرمی و دەوڵەتی کاردانەوەی ڕاستەوخۆ و ڕوونێکیان لە سەر ئەم هەواڵە نیشان نەداوە . سەرەڕای ئەمانەش ، هەندێک لە بەرپرسانی دەوڵەتی لەوانەش موحەمەد جەواد ئازەری جەهرۆمی ، وەزیری پەیوەندی و زانستی زانیاری و تەکنۆلۆژیای ئێران ، هاک کرانی هەژمارە بانکییەکانی کاربەرانی بە درۆ خستووەتەوە !! .

لێرەدا جێگای ئاماژەدانە هەر شتێک کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە درۆی لە قەڵەم بدات ئەوە خۆی بە فەرمی ڕاستییە و حەقیقەتە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە