بەپەلە ... ئەو زانیارییە گرینگەی هۆکاری نزیکبوونەوەی فڕۆکەی ئەمریکی و نیشتنەوەی بەپەلەی فڕۆکە ئێرانەییەکە بوو ئاشکرا دەکەین

بەپەلە     ...    ئەو زانیارییە گرینگەی هۆکاری نزیکبوونەوەی فڕۆکەی ئەمریکی و نیشتنەوەی بەپەلەی فڕۆکە ئێرانەییەکە بوو ئاشکرا دەکەین

پەیامی کورد     ...    ئەو زانیارییە گرینگەی هۆکاری نزیکبوونەوەی فڕۆکەی ئەمریکی و نیشتنەوەی بەپەلەی فڕۆکە ئێرانەییەکە بوو ئاشکرا دەکەین .

 ٢٧ کەس لە فەرماندە و کادیرانى سەرەکى سوپای پاسداران لەگەڵ پاسدار قائانى فەرماندەى سوپاى قودس سوارى بەەشى بێزنس کڵاسى فڕینى ژمارە ١١٥٢ى ئەیرباسى ماهان بوون. هەندێک لە بازرگان و بنەماڵەکانیشیان لەگەڵیان بوونە. بەرەو لوبنان چوونە تاکوو چاویان بە حەسەن نەسرۆڵڵا ڕابەرى حیزبوڵاى لوبنان کەوێت.
 بە ئاشکرابوونى ئیسماعیل قائانى و فەرماندەکانى سوپا لەم فڕۆکەیە، پاش دابەزینێکى کورت و دابەزاندنى هەندێک لە مووسافیرەکان دووبارە گەڕاونەتەوە بۆ تاران. ئەم فڕۆکەیە ئەگەر هەڵگرى فەرماندەى سوپاى قودس نەبوایە، سەرەڕاى ووڵامى ئەرێنى بە ئاگادارکردنەوە و هۆشدارى نیشتنەوەى لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرە ئەمریکییەکان، ئەوا لە ناکاو بەرزى خۆى بە شێوەیەکى زۆر مەترسیدار کەم نەدەکردەوە و لە زەوی نزیک نەدەبووەوە تا لە دەستى فڕۆکە شەڕکەرەکانى ئەمریکا ڕابکات.
 هەموو سەرنشینەکان، ئەندامى بنەماڵەى فەرماندەکانى سوپا بوون کە بۆ پاراستنى قائانى، گیانیان خراوەتە مەترسییەوە.
 ئەمریکا دەبێت بە هاوکارى سویسڕا ، بەر بە دابەزین و نیشتنەوەى فڕۆکەکانى هەڵگرى فەرماندەى سوپاى قودس و فەرماندەکانى دیکەى سوپاى تیرۆریستى پاسداران بگرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە