پەیامی کورد ... لە ئاکامی شەڕ و تێکهەڵچوونی چەکداری لە نێوان هێزەکان سوپای پاسداران و هێزێکی کوردی نەناسراو دوو ئەندامی سوپا کوژران و یەکێکیش بە سەختی بریندار بوو .
بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان لە ئاکامی شەڕ و تێکهەڵچوونی چەکداری لە نێوان هێزەکان سوپای پاسداران و هێزێکی کوردی نەناسراو لە سنووری ماکوو دوو ئەندامی سوپا بە ناوەکانی ناسر مەهدی زادە خەڵکی بازرگان و ناسر سەروەری خەڵکی نارەک کوژران و یەکێکیش بە سەختی بریندار بوو .
تاکوو ئەم ساتە وەختە هیچ حزبێکی کوردستان بەرپرسایەرەتی ئەم شەڕ و پێکدادانەی نەگرتووەتە ئەستۆ .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە