بیلاڕوسیا: مەترسی هەیە جەنگی جیهانیی سێیەم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەڵگیرسێت

بیلاڕوسیا: مەترسی هەیە جەنگی جیهانیی سێیەم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەڵگیرسێت

پەیامی کورد... بیلاڕوسیا: مەترسی هەیە جەنگی جیهانیی سێیەم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەڵگیرسێت

سەرۆكی بیلاڕوسیا ڕایدەگەیەنێت،"مەترسی هەیە جەنگی جیهانی سێیەم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەڵگیرسێت".

ئەلێكساندەر لۆكاشینكۆ سەرۆكی بیلاڕوسیا هۆشداری دەدات لەوەی، جەنگی جیهانی سێیەم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەڵدەگیرسێت ئەگەر جیهان رێگەبدات گرژییەكانی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل روو لە زیادبوون بكەن.

لۆكاشینكۆ بە ئاژانسی "بیلتا"ی ڕاگەیاندووە،"مەترسی هەیە جەنگی جیهانی سێیەم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەڵگیرسێت، ئەگەر شەڕ لەگەڵ ئێران بكرێت، ئێرانییەكان ئەوان پەلكێشی شەڕ ناكەن بەڵام ئەوان ئێران پەلكێش دەكەن".

ئاماژەی بەوەشداوە،"چی دەكەن؟ ئایا هیچ بەڵگەیەكتان هەیە كە ئێران لە شەڕی ئیسرائیل و غەززەوە تێوەگلاوە؟ ئەگەر بەڵگەیەك هەیە بیخەنە سەر مێز و سەیری دەكەین، بەڵام هیچ كەسێك بەڵگەیەكی دژی ئێران پێشكەش نەكردووە كە پشتڕاستكراوە بێت."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە