سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی: مەترسی پێکدادان هەیە

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی: مەترسی پێکدادان هەیە

پەیامی کورد... سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی: مەترسی پێکدادان هەیە

ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەگەر ڕەوشەکە بەو شێوەیە بەردەوام بێت مەترسی پێکدادان هەیە، زۆربەی خێزانەکانی نیشتەجێی ناوچەی سەوز ناوچەکەیان بەجێی هێشتووە.

ڤیان سەبری بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی وتووە، هەموو لایەک جەخت لەسەر خۆپیشاندانی هێمنانە دەکاتەوە، بەردەوامی خۆپیشاندانی هێمنانەش دواتر سەر بۆ ڕووداوی ناخۆش دەکێشێت، مەترسی پێکدادان هەیە ئەگەر ڕەوشەکە بەو شێوەیە بەردەوامی هەبێت، هەرچەندە تاوەکوو ئێستا خوێن نەڕژاوە لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک سووکایەتی هەیە لەنێو پەرلەمانی عێراق.

باسی لەوەشکردوە، ئەمە دووەم جارە خۆپیشاندان لەنێو پەرلەمانی عێراق بەڕێوە دەچێت، بۆیە لەگەڵ ئەوەدان کێشەکان بە دانوستان چارەسەر بکرێن، بەهۆی خۆپیشاندانەکانی بەغداوە زۆربەی خێزانەکانی نیشتەجێی ناوچەی سەوز ناوچەکەیان بەجێهێشتووە.

سەبارەت بە دەنگۆی هەموارکردنەوەی دەستووری عێراق سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ڕوونی کردووەتەوە، پێویستە هەموو لایەنەکان بگەنە ڕێککەوتن لەبارەی هەمواری دەستوور نەک تەنیا بە قسەی لایەنێک دەستوور بگۆڕدرێت، چونکە ڕێکاری یاسایی و دەستووری خۆی هەیە، کاتێک باسی گۆڕینی دەستوور دەکرێت دەیانەوێت سیستەمی حوکم لە عێراق بگۆڕن لە پەرلەمانییەوە بۆ سەرۆکایەتی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە