بەپەلە ... سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە سەردانێکی گرینگ دەچێتە مۆسکۆ

بەپەلە ... سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە سەردانێکی گرینگ دەچێتە مۆسکۆ

پەیامی کورد ...

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ بینینی ڤلادمیر پوتین سەردانی مۆسکۆ دەکات .

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ، بنیامین ناتانیاهو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەی حەفتەی داهاتووی خۆیدا لەگەڵ ڤلادمیر پوتین ، لە سەر ئەوەی کە ئیسرائیل چەسپاندنی هێزی سەربازی ئێران و سەتەلایتەکانی ئەم ووڵاتە لە هەر ناوچەیەکی سووریادا قبوڵ ناکات قسە و ووتووێژ دەکات . سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەی حەفتانەی کابینەکەی خۆیدا ووتی : کە بۆ ئەم دانیشتنە گرینگە سەردانی مۆسکۆ دەکات .  

 

بە ووتەی ئاژانسی TASS ناتانیاهو ووتویەتی ڕیگا پێنەدانی هەبوونی هێزی سەربازی ئێران لە سووریادا یەکێکە لە پلە و پایەکانی سەرەکی سیاسەتی ئیسرائیل کە دەیەوێت لە کۆبوونەوەکەی خۆیدا لەگەڵ پوتین تیشکی بخاتە سەر و ڕوونی بکاتەوە . هەروەها ئەساسێکی دیکەی ئەوەی کە ئیسرائیل هەم لە حکومەتی سووریا و هەم لە ئەرتەشی سووریا بە توندی داوا دەکات کە ڕێکەوتننامەی دەرچوونی دژایەتی ساڵی ١٩٧٤ پەیڕەو بکات .

 بە پێی ڕاگەیاندنی " ئانا جاناتان لێئۆس " ووتەبێژی دەوڵەتی ئیسرائیل ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ ووتوووێژ لەگەڵ ڤلادمیر پوتین لە ١١ ئەم مانگەدا سەردانی مۆسکۆ دەکات . هەروەها ووتی : ناتانیاهو هەر چەند وەخت جارێک سەردانی پوتین دەکات تاکوو لە هاوئاهەنگی و لە بواری ئەمنیدا باوەڕی تەواوی لا هەبێت و سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە قسە و وتوووێژ بکەن . هەروەها بەردەوام لەگەڵ ووڵاتی ئەمریکادا لە پەیوەندیدایە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە