پەیامی کورد ... سوپای پاسداران بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە
بە پیی هەواڵەکان سوپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : بچووکترین هەڵەی دوژمنانی شەڕخواز و پیلانگێڕ لە هەر خاڵێکی ئێران دواهەمین هەڵەی ئەوان دەبێت و بە قورسترین شێوە ووڵام دەدرێنەوە .
هەروەها لە پەیامێکی دیکەدا ڕایگەیاندووە : ئەگەر واشینتۆن هێرش بکاتە سەر لایەنەکانی مقاومەی عێراق ، ئەوە هەڵگرەوەی زەرەرو زیانی زۆر گەورە دەبێت .
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەیدا جەخت دەکاتەوە ووڵامەکانی ئێمە ئەوەندە بەهێز و وێرانگەر دەبی کە جێگای باوەڕ کردنی نییە و تەنانەت مەجالی دەربڕینی پەشیمانی بە دوژمنەکانی نادات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە