پەیامی کورد ... بەیاننامەی فەرمی میدیایی ئەمنییەتی عێراق سەبارەت بە ڕاگەیاندنی ووردەکاری هێرشی ڕاکێتی بۆ سەر عین الاسد .
میدیای ئەمنییەتی عێراق ووردەکاری سەبارەت بە هێرشی ڕاکێتی ئەم دواییەی بۆ سەر بنکەی ئاسمانی شوێنی جیگیربوونی هێزەکانی ئەمریکی لە ڕۆژهەڵاتی ئەم ووڵاتە ڕاگەیاند
بە پێی ڕاپۆرتی فەرمی ئاژانسی میدیایی عێراق ، ناوەندی گەیاندنی هەواڵی ئەمنییەتی ئەم ووڵاتە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک جەختی کردەوە کە بنکە ئاسمانی " عین الاسد " لە شارۆچکەی هیت لە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای سنووری ئەنبار کراوەتە ئامانجی ١٤ مووشەکی ڕاکێتی .
ئەم میدیا هەواڵییە لە بەیاننامەکەی خۆیدا لەمبارەیەوە ڕایگەیاند کە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە جۆری تریلەر هاوکات لەگەل کۆنتینەر ، ئەمڕۆ لە ناوچەی " البغدادی " لە پارێزگای ئەنبار ڕاوەستاوە ئەو شوێنەی کە بە ڕواڵەت ، هەڵگری کیسەگەلی ئارد بووە بەڵام ئەو هەڵگری سەکۆی هاوێشتنی ڕاکێتی پێبووە بە شێوەیەک کە ١٤ ڕاکێتی بەرەو بنکەی ئاسمانی عین الاسد هاوێشتووە کە بە دەورووبەری بنکەکە کەوتووە .
لە بەردەوامی بەیاننەمەکەدا میدیا ئەمنییەتییەکەی عێراق ڕایگەیاندووە ، باقی ڕاکێتەکان لە ناو ئۆتۆمبێلەکە تەقیونەتەوە کە بووەتە هۆی زەرەر و زیان بۆ ئەو ماڵ و خانووانەی هاووڵاتیان نزیکی شوێنەکە و هەروەها مزگەوتێکیش .
بە دوای ئەم هێرشەدا گرووپێکی تازە دامەزراو بە ناوی " لواء ثأر المهندس» بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بەرپرسیاری هێرشە مووشەکییەکەی سەر بنکەی ئاسمانی عین الاسد یان گرتە ئەستۆ و بەرامبەر بە هێزەکانی ئەمریکی لە عێراق ڕایانگەیاند کە ئەوان ناچار دەکەن کە ئەم ووڵاتە بە جێ بهێڵن
لە بەیاننامەکەی لواء ثأر المهندس» " تیپی تۆڵەسەندنەوەی مۆهەندیس لەمبارەیەوە هاتووە مۆجاهێدەکانی ئێمە توانییان بنکەی ئاسمانی عین الاسد کە لە دەستی هێزە داگیرکارەکانی ئەمریکادایە لە کاتژمێر ١٢:٣٣ خوولەک دا بە ٣٠ ڕاکێت ی جۆری " گراد " بکەنە ئامانج و ئامانجە دەست نیشان کراوەکانیش بە تەواوی پێکێندراون .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە