پەیامی کورد … ئاماری فەرمی دانیشتوانی عێراق ئاشكراكرا
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایدهگهیهنێت، بەپێی خەمڵاندنەکانیان، دانیشتوانی عێراق لە ساڵی 2021دا گەیشتووەتە 41 ملیۆن کەس و بەغداش قەرەباڵغترین پارێزگایە کە هەشت ملیۆن کەسە.
ئهمڕۆ دوو شهممه 3ی کانونی دووەمی 2022 وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنهیهكی دهست كوردیو ڕایگهیاندووه ، "لەسەر بنەمای خەمڵاندنی دانیشتووانی ساڵانە کە دەزگای ناوەندیی ئامار تۆماری دەکات، هەروەها لەسەر بنەمای ڕێژەی گەشەسەندنی دانیشتوان و ڕێژەی زاوزێ و مانەوە لە ژیان ئاماری گشتی دانیشتوان خەمڵێنراوە."
ئاماژه بهوهش كراوه، دانیشتوانی عێراق لە ساڵی 2021دا گەیشتووەتە 41 ملیۆن و 190 هەزار و 658 کەس، لەو ژمارەیە 20 ملیۆن و 810 هەزار و 479 کەسیان لە ڕەگەزی نێرن، واتە بەڕێژەی 51%، هەروەها 20 ملیۆن و 380 هەزار و 179 کەسیان لە ڕەگەزی مێن، واتە بەڕێژەی 49%.
له راگهیهندراوهكهدا باس لهوهش كردووه، "28 ملیۆن و 779 هەزار و 201 کەس لە ناوچە شارییەکاندا دەژین کە دەکاتە 69.9%، هەروەها 12 ملیۆن و 411 هەزار و 457 کەس لە لادێ و گوندەکان دەژین کە دەکاتە 30.1%ی کۆی دانیشتوان."
ههروهها ئهوهش خراوهتهروو، "دەرئەنجامەکان دەریخستووە کە بەغدای پایتەخت قەرەباڵغترین پارێزگایە و ژمارەی دانیشتوانی هەشت ملیۆن و 780 هەزار کەسە، هەروەها پارێزگای موسەنا کەمترین دانیشتوانی هەیە کە 880 هەزار کەسە."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە