بۆ کۆنترۆڵکردنی تای خوێنبەربوون وەزارەتی تەندروستی چەند بڕیارێکی دەرکرد

بەرواری بڵاوکردنەوە :
بۆ کۆنترۆڵکردنی تای خوێنبەربوون وەزارەتی تەندروستی چەند بڕیارێکی دەرکرد

پەیامی کورد... بۆ کۆنترۆڵکردنی تای خوێنبەربوون وەزارەتی تەندروستی چەند بڕیارێکی دەرکرد


وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی تای خوێنبەربوون چەند رێوشوێنێکی راگەیاند.

لە نووسراوێکدا کە واژۆی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لەسەرە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکانی وەزارەتەکەی کردووە، چەند خاڵێکی خستووەتەڕوو بە مەبەستی گرتنەبەری رێوشوێن بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون.

لە نووسراوەکەی وەزارەتی تەندروستی هاتووە، بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی تای خۆێنبەربوون کە نەخۆشییەکی ڤایرۆسی زۆر مەترسیدارە، لەبەر تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی پشتڕاستکراو لە هەندێک پارێزگای هەرێمی کوردستان پێویستە ئەم رێوشوێنانە بگیرێنەبەر:

1-سەربڕینی ئاژەڵان لە ماڵان بە هەمووشێوەیەک قەدەغەیە و تەنها لە شوێنی رێپێدراو دەبێت.

2- پابەندبوونی قەسابەکان بە لەبەرکردنی کەلوپەلی خۆپاراستن بەتایبەتی لەبەرکردنی دەستکێشی لاستیک و جلی تایبەتی خۆپارێزی لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاژەڵان یان گۆشت و خوێنەکەی بەشێوەی تەواو، لەکاتی سەرپێچی بە توندی سزادەدرێن.

3- دوای سەربڕین ئاژەڵ دەبێ شوێنەکە پاک بکرێتەوە و بە بەکارهێنانی گیراوەی کلۆر.

4-پێویستە هاوڵاتییان گۆشتی سوور لە شوێنی رێپێدراو بکڕن و دەستکێش لە دەست بکەن و ئاگاداربن دەستیان بریندار نەبێت و تەختەی لەتکردنی گۆشت جیاواز بێت لە هی سەوزە، پاشان شوێنەکە پاک بکرێتەوە بە ئاوی گەرم و پاکبکرێتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە