پەیامی کورد ... بەڕێوبەری فەیسبووک لە هێند دەستی لە کار کشاندەوە
بەریوبەری ناوچەیی تۆڕی کەمەلایەتی فەیسبووک لە هێند و باشووری ئاسیا بەناچار دەستی لە کار کشاندەوە
بە پێی ڕاپۆرتێک ئانکهی داس ، بەرێوبەری سیاسەتە گشتی یەکانی فەیسبووک لە هێند ، باشوور و ناوەندی ئاسیا کە بەردەوام لەسەر پالپستی نەکردن لە بڵاوبوونەوەی ڕق و کینە لە دژی موسڵمانانی هێند و ناوچەی باشووری ئاسیا لە ژێر فشار بوو دەستی لەکارکشاندووەتەوە . هەندێک لە ڕاپۆرتەکان کە لە سەرەتای ئەمساڵ بڵاوبوونەتەوە نیشان دەدەن کە داس بە شێوەی گشتی لە هێنانە خوارەوەی پۆستگەلی دژە ئیسلامی خۆی بە دوور گرتووە . هێند بە هۆی کەمینەیی ڕێژەی زۆری مۆسڵمانان و ڕێژەی زۆری هیندوو بەردەوام لە بواری ئاڵۆزی ئائینییەوە هەستیارییەکی تایبەتی هەیە و موسڵمانان بارەها فەیسبووک یان بە سیاستی پشتگوێ خستن لە بەرامبەر بە بڵاوکردنەوەی ڕق ە کینە لە دژی خۆی تاوانبار کردووە .
ڕۆژنامەی ئەمریکی وال ژۆرنال ئسیریت ماوەی بەر لە ئێستا ئاشکرای دەکات کە ئانکهی داس بە هۆی بابەتی دارایی و ماڵی و تیجارییەوە لە لابردنی پۆستی دژە ئیسلامیی نوێنەرێکی پەرلەمانی هیند خۆی دوورە پەریز کردووە .
فەیسبووک و واتس ئاپ لە سەر یەک ٧٠٠ میلیۆن بەکارهینەر ی لە هیند هەیە فەیسبووک لە هەندێک لە ناوچەکانی جیهان یس تاوانبارە بە پشتگوێ خستنی کار سەبارەت بە ڕقی ئائینی و نەژادی و ڕەگەزپەرستانە کە نموونە هەرە بەرچاوی دژی موسڵمانانی میانمار ئەنجام دراوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە