بەڕێوەبەری ناحیەی گرعزێری باشووری قەزای شەنگال رایگەیاند، بە هۆی ئەوەی كە ناحیەكە لەلایەن حەشدی شەعبییەوە بەڕێوە دەبرا و دەسەڵات شەرعی نەبوو، بۆیە دەستی لە كار كێشاوەتەوە.
شوكر مۆلحم، بەڕێوەبەری ناحیەی گرعزێر، ڕایگەیاند: "دوای ڕووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەر، ئێمە ئیدارەی شەنگال و ناحیەی گرعزێرمان گرتە دەست، بەڵام بە هۆی نەبوونی دەستەڵات و وەرگرتنی شەرعییەتەوە، دەستمان لە كار كێشایەوە".
مۆلحم گوتیشی: "ئێستا ناحیەی گرعۆزێر بە تەواوی وێرانە و بە كەڵك ژیانكردن نایەت، ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵیش شەرعیەت بە ئێمە نادات و ئیدارەی كۆنی شەنگالیش ناگەڕێتەوە و هیچ دەستەڵاتێك لە دەستماندا نەبوو، هەر لەبەر ئەوە دەستمان لە كار كێشاوەتەوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە