پەیامی کورد... بۆ چوونە دەروە خەڵکی غەززە ئیسرائیل ڕێڕەوێک دەکاتەوە
ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، بۆ چوونەدەرەوەی ئەو خەڵکەی تا ئێستا لەناو غەززە ماونەتەوە، رێڕەوێك دەکاتەوە و دواتر هێرشەکان بەردەوام دەبن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 5/11/2023، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ نێو شاری غەززە بەردەوامن و سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، چەکدارانی حەماس، خەڵکی مەدەنی وەکوو قەڵغانی مرۆیی بەکار دەهێنن.
بەگوێرەی هەواڵەکان، سوپای ئیسرائیل لە کاتژمێر 10ی بەیانیی ئەمڕۆ تا 2ی دوای نیوەڕۆ بە کاتی غەززە، ڕێڕەوێک بۆ چوونەدەرەوەی خەڵکی مەدەنی لە غەززە دەکاتەوە.
لە ڕۆژی 7ى 10، چەکدارانی حەماس هێرشیان کردە سەر هاووڵاتییانی ئسیرائیلی و شەڕ لەنێوان ئیسرائیل و حەماس دەستیان پێکرد و لەدوای یەک مانگ لە بەردەوامبوونی شەڕ تا ئێستا، نزیکەی نۆ هەزار و 500 کەس لە غەززە و هەزار و 500 کەس لە ئیسرائیل کوژراون، هەزاران کەسیش لە هەردوولا بریندار و هەزارانی دیكەیش ناچار کراون ماڵ و حاڵی خۆیان جێ بهێڵن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە