بڕیاری فرۆشتنی 66 فڕۆكەی F-16 بە تایوان لە لایەن ئەمریکاوە دەدرێت

بڕیاری فرۆشتنی 66 فڕۆكەی F-16 بە تایوان لە لایەن ئەمریکاوە دەدرێت

پەیامی کورد    ...    نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند : ئیدارەی كۆشكی سپی ووڵاتەكەی بڕیاری خۆی سەبارەت بە فرۆشتنی 66 فڕۆكەی جۆری F-16 بە هەرێمی تایوان گەیاندوەتە كۆنگرێس.
 بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند : "بە شێوەیەكی فەرمی ئیدارەی كۆشكی سپی بڕیاری خۆی سەبارەت بە رادەستكردنی 66 فڕۆكەی جۆری F-16 و چەند پارچەیەكی دیكەی پەیوەندیدار بەو چەكەوە گەیاندوەتە كۆنگرێسی وڵاتەكەی".
ئاماژەی بەوەشكرد "ئەو بڕیارەی ئیدارەی كۆشكی سپی لە چوارچێوەی پرۆگرامی هاریكاریە سەربازییە بیانییەكانە، كە لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاوە بەڕێوەدەبرێت و بەهای ئەو چەكانەش كە دەدرێتە تایوان هەشت ملیار دۆلار-ی ئەمریكیە".
پێشتریش دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ڕەزامەندی خۆی لەسەر فرۆشتنی فڕۆكەی جۆری F-16 بە هەرێمی تایوان ڕاگەیاندبوو، سەرەڕای لێدوانەكانی بەرپرسانی چین سەبارەت بە بەرهەڵستی كردنی ئەو هەنگاوەی ئەمریكا.
حكومەتی چین دورگەی تایوان بە هەرێمێكی دابڕاو لە خاكەكەی خۆی دادەنێت و بەپێی لێداونی بەرپرسە باڵاكانی ئەو ووڵاتە، ئەگەر پێویست بكات بە بەكارهێنانی هێز كۆنترۆڵی دەكەن.
حكومەتی واشینتۆن لە ئێستادا هیچ پەیوەندیەكی راستەوخۆی لەگەڵ تایوان نیە، بەڵام بە یەكێك لە پشتیوانە گرینگە نێودەوڵەتیەكانی ئەو دوورگەیە دادەنرێت و سەرچاوەی سەرەكیە بۆ چەكی ئەو ناوچەیە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە