بڕیاری واشینتۆن دەربارەی گەڕانەوەی کەرانەی باختەری لە زمانی بەرپرسێکی ئەمریکی

بڕیاری واشینتۆن دەربارەی گەڕانەوەی کەرانەی باختەری لە زمانی بەرپرسێکی ئەمریکی

پەیامی کورد      ...      بڕیاری واشینتۆن دەربارەی گەڕانەوەی کەرانەی باختەری لە زمانی بەرپرسێکی ئەمریکی .

بەرپرسێکی ئەمریکی ڕایگەیاند و ووتی : " لە پەیوەندی لەگەڵ بابەتی گەڕانەوەی کەرانەی باختەری ، ئێستا تۆپێکە لە ناو خاکی ئەمریکا یە و دەوڵەتی ئەمریکا بەردەوام ی پیلانەکەی ترامپ بۆ ئاشتینێوان ئیسرائیل و فەلەستین بەرەو پێش دەبات . "

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم بەرپرسە ئەرکدارەی ئەمریکا هەروەها جەختی کرەدوە کە هیچ بڕیارێکی کۆتایی لە پەیوەندی لەگەڵ هەنگاوەکانی دواتر پیلانی ئاشتی ترامپ بەناوبانگ بە " مامەڵەی سەدە " نەگیراوەتە بەر .

ئەم بەرپرسە ئەمریکییە لە ووتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی عێبری " کان " بە ئاماژەدان بەوەی کە ئێمە بەردەوام ئەو پیلانەی کە ترامپ ەل جانیوەری ڕابردوودا لە پەیوەندی لەگەڵ بەرنامەکەی خۆی و کاردانەوەی ئەمریکای دەربارەی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکان خستە ڕوو بەردەوامی دەدەین ، ووتی : " لەم قۆناغەدا ، هێشتا بڕیاری کۆتایی لە پەیوەندی لەگەڵ هەنگاوەکانی دواتری پیلانی ئاشتی ترامپ نەگیراوەتە بەر ."

بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دوێنێ لە کاتی دانیشتنی نافەرمی حێزبی لیکوود بە بابەتی گەڕانەوە ئاماژەی کرد و ووتی : بابەتی گەڕانەوە لە هەر حاڵەتێکدا ل ەواشینتۆن بەر چاوە ، پیلانی گەڕانەوەی سەرزەوینگەلی داگیرکراوی فەلەستین بۆ ئیسرائیل لە دەستووری کاردا لانەدراوە و کۆشکی سپی دەبێ لەم پیلانە پاڵپشتی لایەنگری بکات .،

بە ووتەی کەناڵی عێبری " کان " هاوکات بەرپرسانی ئەمریکی چەخت دەکەنەوە ئەوان چاوەڕێی ووڵامی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ن لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم بابەتەدا .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە