پەیامی کورد... حکومەتی عێراق دەربارەی ناردنی ٢٠٠ ملیارەکە بڕیاریدا
حکومەتی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، ناردنی ٢٠٠ ملیارەکەی بۆ هەرێمی کوردستان پەسەند کرد و بڕیارە بەم زووانە ڕەوانەی بکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٥ی ئاداری ٢٠٢٢، حکومەتی عێراق لە کۆبوویەوە کە یەکێک لە بڕگەکانی تایبەت بوو بە ناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەیە خرایە دەنگدانەوە بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری ناردنی ٢٠٠ ملیارەکەی پەسەند کرد.
ئەوەش لە کاتێکدایە، چەند مانگێکە حکومەتی عێراق ٢٠٠ ملیارەکەی ڕەوانەی هەرێمی کوردستان نەکردووە و بەو هۆیەشەوە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی دوو دواکەوتووە و هەروەها تا ئێستا مووچەی مانگی یەکیان پێنەدراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە