پەیامی کورد ... ڕابەری کۆریای باکوور جارێکی دیکە بێ سەروشوێن بوو .
کیم جوونگ ئوون ڕابەری کۆریای باکوور جارێکی دیکە بێسەروشوێن دەبێت و زیاتر لە هەفتەیەکە کە لە چاوی گشتی بەدەر ناکەوێت و دیار نەماوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە یوونهاپ ، دواهەمین دەرکەوتنی ڕابەری کۆریای باکوور لە ٧ی جوون ڕوویداوە کە ئەو لە دانیشتنی دەفتەری سیاسی کۆمیتەی ناوەندی حزبی حاکمی کرێکاری کۆریا بەشداری کردبوو . ئاژانسی هەواڵی یوونهاپ هەروەها جەختی کردەوە کە لە هەمان کاتدا کیم یوو جوونگ ، خوشکی ڕابەری کۆریای باکوور تا ڕادەیەک هەر ڕۆژ بەیاناتێک بۆ مەحکووم کردنی هەنگاوەکانی کۆریای باشووری ئەەنجام دەدات .
بە پێی ئەم ئاژانسە هەواڵییە لەو باوەڕەدایە کە بە دوور دەبینێت کە خوشکی کیم جوونگ ئوون بە بێ ئیزنی ڕابەری هیچ کارێکی کردبێت .
لەوانەش ئەو لە بەیاننامەکەی ئەم دواییەی خۆیدا بە ئاماژەدان بە براکەی ووتوویەتی کە بە " ئیزنی باڵاترین ڕابەری ووڵات لە لایەن حکوومەتەوە قسە دەکات . ئەگەری ئەوە دەدرێت کە ڕابەری کۆریای باکوور بە ئەنقەست خۆی لە دۆخی پڕ لە ئاڵۆزی ئێستا ل ەپەیوەندی نێوان پیوونگ یانگ و سێئوو دا بە دوور گرتووە و گوایە بەم شێوەیە دەیەوێت ڕێگای حەل و چارەسری سەرلە نوێی ئەم پەیوەندییە بپارێزێت .
کۆریای باکوور بە نیازە جاریکی دیکە بگەڕێتەوە ناوچەی ناسەربازی لە سنوورەکانی خۆی لەگەڵ کۆریای باشوور و هێز بۆ ئەوێ بنێرێت . سێئوول رایگەیاندووە کە ئامادەی ووڵامدانەوەی تووند بە جمووجووڵە سەربازییەکانی کۆریای باکوورە و هەوڵەکانی ئەم ووڵاتە بۆ ناسەقامگیرکردنی دۆخەکە لە شبە جەزیرەی کۆریایە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە