بەرپرسی دارایی و ئیداریی رێکخراوی داعش لە عێراق دەستگیرکرا

بەرپرسی دارایی و ئیداریی رێکخراوی داعش لە عێراق دەستگیرکرا

پەیامی کورد... بەرپرسی دارایی و ئیداریی رێکخراوی داعش لە عێراق دەستگیرکرا

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان عێراق دەستگیرکردنی بەرپرسی دارایی و ئیداری رێکخراوی تیرۆریستی داعشی راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٤ لە راگەیەندراوێکدا فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند "بە هەوڵێکی هەواڵگریی کە بریتی بوو لە چاودێریکردن و بەدواداچوونی ئۆپەراسیۆنەکان، تواندرا بەرپرسی دارایی و ئیداری رێکخراوی داعش دەستگیربکرێت، دوای ئەوەی بە بەڵگەنامەی ساختەوە هاتبووە ناو عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکییە تیرۆریستییەکەی".

ئاماژە بەوەشکراوە "هەوڵە هەواڵگرییەکانی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ هەڵوەشاندنەوە و لەناوبردنی پاشماوەی تۆڕەکانی چەتەکانی داعش و پووچەڵکردنەوەی پلانە تیرۆریستییەکانیان بۆ ئەوەی عێراق لە ئاسایش و سەقامگیریدا بێت".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە