پەیامی کورد … دوو بەرپرسی حەواڵەکردنی دراو بۆ داعش له كەرکووک دەستگیرکران
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایدهگهیهنێت،سوپای عێراق دوو بەرپرسی حەواڵەکردنی دراو بۆ داعش لە پارێزگای کەرکووک دەستگیرکران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی دژەتیرۆر لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، دوو تیرۆریستی داعشیان لە باشووری پارێزگای کەرکووک دەستگیر کردووە.
ئاماژه بهوهش دراوه، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان، بەرپرس بوون لە بەڕێوەبردنی لایەنی دارایی تایبەت بە کردە تیرۆریستییەکان و حەواڵەکردنی دراو بۆ داعش لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق.
ههروهها ئەوەش خراوەتەڕوو، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان لە رێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە داوایان لە گەنجان دەکرد، پەیوەندی بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە بکەن و چەندین وانەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر چۆنیەتی دروستکردنی تەقەمەنی و بۆمب بڵاوکردووەتەوە و ھاتووە "دەستگیرکراوەکان، بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکرابوون".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە