پەیامی کورد ... خاوەن و بەرپرسی کۆمپانیای لەشکری تایبەتی ووڵاتی ئەمریکا بە ناوی " بلاک واتێر " ئێریک پرەنس ، پێشنیاری کرد لە جێکەی هێزەکانی ئەمریکا کە لە سووریا جێگرن هێزەکانی ئەوان جێگیر بکرێن .
لە کاتی شەڕی عێراق یش هێز و لەشکری " بلاک واتێر " بۆ پارێزگاری کردن بە کار هاتبوون کە دوای بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ لە کشانەوەیان لە سووریا ، بۆ سووریا ش ئەم بابەتە و ئەم مژارەی لەشکری کۆمپانیای تایبەت خرایە بەر باس و ووتوووێژ کردن .
خاوەنی کۆمپانیای " بلاک واتێر " ئێریک پرەنس لە لێدوانێکدا بۆ تەلەفزیۆنی " فۆکس بیزنێس " Fox Business’ کە نزیکە لە ترامپ ڕایگەیاند کە بۆ بەتاڵی جێکای هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بە کار بهێنرێن بۆ ئەوەی کە تێچوو و کولفەی ئابووری و دارایی ئەم بابەتە لە سەر ئەمریکا کەم ببێتەوە ئەوە حکومەتی ئەمریکا دەتوانێ لەشکر و هێزی تایبەت بنێرن .
بە گوێرەی زانیاری لە میدیاکانی ئەمریکاوە پرەنس باڵی کشاندە سەر پاراستنی هێزەکانی کورد و ئاماژەی داوە " بەرپرسیاریەتی ئەمریکا لە ماوەیەکی دوور و دریژە لە سووریا بمێنێتەوە بوونی نییە . هەروەها وا بیر دەکەمەوە کە نابێ هاوپەیمانەکانی ئێمە " هێزە کوردییەکان " ئەوانەی کە لە ناوچەکەنە بە تەنیا بهێڵن .
بە گوێرەی قسەکانی پرەنس هەناردنی هێزی تایبەت ، ترامپ یش سۆز و بڕیاری خۆی بۆ هەڵبژاردنی دەرچوونی لە سووریا بە جێ دەگەێنێت هەمیش بۆ پاراستن و پارێزگاری کردنی ئەو ناوچانە هێز دابین بکات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە