بەردی بیناغەی یەکەی نیشتەجێ بوونی جوولەکەکان بە ناوی " ترامپ " لە لایەن ناتانیاهوو ەوە دانرا

بەردی بیناغەی یەکەی نیشتەجێ بوونی جوولەکەکان بە ناوی " ترامپ " لە لایەن ناتانیاهوو ەوە دانرا

پەیامی کورد   ...    بێیامین ناتانیاهوو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، بەردی بناغەی یەكەیەكی جوولەكەنشینی بەناوی "ترامپ" لە بەرزاییەكانی جۆلان، دانا.
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ماڵپەڕی ڕۆژنامەی یەدیعوت ئەحرنۆت-ی ئیسرائیلی بڵاویكردەوە، بنیامین ناتانیاهوو بەردی بناغەی یەكەیەكی جوولەكەنشینی بەناوی "ترامپ" لە بەرزاییەكانی جۆلان داناوە و وتویەتی "هەموومان دەزانین ئەگەر بوونی ئێمە لێرە لەسەر سنوور لەگەڵ سوریادا نەبوایە لە 10  ساڵی رابردوودا چی روویدەدا".
راشیگەیاندوە، بەردەوام دەبن لە كارەكانیان دژبە هەوڵەكانی ئێران و لقەكانی حزبۆڵڵای لوبنانی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سنور و سوریا بە گشتی.
حكومەتی ئیسرائیل بە سەرۆكایەتی ناتانیاهوو مانگی ئاداری رابردوو بڕیاری دا بە درووستكردنی یەكەیەكی جوولەكەنشین بەناوی "ترامپ" وەك رێزلێنان بە دانپێدانانی بە سەروەری ئیسرائیل بە بەرزاییەكانی جۆلان، كە ئیسرائیل لە ساڵی 1967ەوە داگیری كردوە.
لە بەرانبەر ئەو بڕیارەی ئیسرائیلیش، دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا سوپاسی ئەو هەڵوێستەی كرد و وتی "ئەو كارە شەرەفێكی گەورەیە بۆ من".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە