پەیامی کورد ... بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی پشوو لە ژاپۆن
حاڵەتەکانی تووشبونی ڕۆژانە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری ژاپۆن هاوکات لەگەڵ هاتنی پشووەکانی سەری ساڵی نوێ و موسافرەتی کەسەکان بۆ شارەکانی خۆیان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان لە حاڵی بەرز بوونەوەیە .
پێشبینی دەکرێت کە ژمارەی کەسانی تووسبوو بە کۆرۆنا لە سەرەتای مانگی جانیوەرییەوە بۆ بەرتزرین ئاستی خۆی بگات .
لە حاڵێکدا کە ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوونی ڕاپۆرت کراو لە ڕۆژی چوارەمی دیسەمبەر بەرامبەر بە ٨٩ هەزار و ٦٢٢ کەس بووە بەڵام ئەم ژمارەیە دوو هەفتە دواتری بۆ ١٣٦ هەزار و ٤٠٧ کەس بەرز بووەوە و ڕۆژی ڕابردووش ڕیکۆردی ١٤٩ هەزار و ٦٦٥ حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنای لە ژاپۆن ڕاپۆرت کراوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە