بۆڵتۆن : ئەمریکا فشاری زیاتر دەخاتە سەر ئێران

بۆڵتۆن : ئەمریکا فشاری زیاتر دەخاتە سەر ئێران

ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نەتەوەیی ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ئەمریکا دەتوانێ هەوڵی زیاتر بخاتە گەڕ بۆ زیاتر فشار خستنە سەر ئێران .

لە ڕاپۆرتێکدا جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نەتەوەیی کۆشکی سپی لە پرێس کۆنفڕاسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە ئۆرشەلیم ڕایگەیاند و ووتی : " ئێمە سەبارەت بە ڕەوشی ئێران نامانەوێ ڕاوەستین . ئێمە سەبارەت بە گەمارۆە ئابوورییە نوێیەکان قسەمان کردووە کە دەتوانێ بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا ، زیاترین فشارەکانی بە کار بێنین .

هەروەها ووتی : ئێمە هەوڵی دیکە جگە لە گەمارۆی ئابووری بۆ فشار خستنە سەر ئێران دەخەینە گەڕ .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە