سوپای ئەمریکا ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، حوسییەکان بە موشەکی بالیستیک هێرشیان کردوەتە سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری چینی، یەکێک لەو موشه‌كانه لە کەناراوەکانی یەمەن بەر کەشتییەکە کەوتوە، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه هێرشی حوسییەکانی سەر بە ئێران بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە زیادبوندایە.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، کەشتیی "هوانگ پو" کە ئاڵای پەنەمای لەسەرە و خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی لەلایەن چینەوەیە، ئاگادارییه‌كی بڵاوکردوەتەوە، بەڵام داوای یارمەتی نەکردوە، دوای ئه‌وه‌ی هێرشكراوه‌ته‌سه‌ری، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هیچ ڕاپۆرتێک لەبارەی زیانی گیانی نەبوە، دواتریش کەشتییەکە ده‌ستی به گه‌شته‌كه‌ی كردوه‌ته‌وه.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە دەكات، کە هێزەکانیان لەگەڵ شه‌ش فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە لەلایەن حوسییەکانەوە هەڵدرابون، پێکدادانیان هەبوە، کە پێنج فڕۆکەیان کەوتونەتە ناو دەریای سورەوە.
حوسییەکان لە ماوەی چوار مانگی ڕابردودا دەیان هێرشیان بە موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دژی کەشتییە بازرگانییەکان دەستپێکرد و ده‌ڵێن، هێرشه‌كان وه‌ك هاودەنگییه بۆ فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە، كه ئیسرائیل له 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2023وه به به‌رده‌وامی هێرشده‌كاته‌سه‌ری.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە