نەتەوەیەكگرتوەكان: ئەفغانستان لەبەردەم كارەساتێكی مرۆییدایە

نەتەوەیەكگرتوەكان: ئەفغانستان لەبەردەم كارەساتێكی مرۆییدایە

پەیامی کورد … نەتەوەیەكگرتوەكان: ئەفغانستان لەبەردەم كارەساتێكی مرۆییدایە

 

نەتەوەیەكگرتوەكان هۆشداری دەدات لە دەرەنجامەكانی پەرەسەندنی توندوتیژییەكان لە ئەفغانستان و رایگەیاندووە، ئەو وڵاتە بەرەو كارەساتێكی مرۆیی دەچێت.

 

رامز ئەلئەكبەرۆف، رێكخەری هاوكارییە مرۆییەكانی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ ئەفغانستان رایگەیاندووە، كە ئاستی پێداویستییەكانی ئەو وڵاتە بە هاریكاری مرۆیی هەرگیز بە رادەی ئێستا بەرز نەبووە، بەڵام تواناكانی بەردەست بەشی پڕكردنەوەی ئەو پێداویستیانە ناكەن.

 

وتیشی: شەڕ، زۆربوونی ژمارەی ئاوارەكانی ناوخۆ و وشكەساڵی بوونەتە هۆی ئەوەی ١٨ ملیۆن كەس واتە نیوەی دانیشتوانی ئەفغانستان پێویستیان بە هاوكاری مرۆیی بێت.

 

رونیشیكردەوە، ١٠ ملیۆن كەس لە ئەفغانستان مەترسی برسێتیان لەسەرە و نیوەی منداڵانی ژێر تەمەنی پێنج ساڵ گیرۆدەی برسێتی و بەدخۆراكین.

 

ئەو بەرپرسەی نەتەوەیەكگرتوەكان راشیگەیاندووە، لە كۆی یەك ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار بودجەی پێویست بۆ هاوكاری ئەفغانستان، كە لە لایەن نەتەوەیەكرتوەكانەوە داواكرابوو، تەنها ٤٠%ی دابینكراوە.

 

لەمانگەكانی رابردوودا و لەگەڵ دەستپێكردنی پرۆسەی كشانەوەی هێزە بیانییەكان، توندوتیژی و شەڕ لە ئەفغانستان پەرەی سەندووە و بە هۆیەوە هەزاران كەس ناچاربوون ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە