پەیامی کورد ... وەزیرانی بەرگری تورکیا و ڕووسیا لە ئانکارا تورکیا کۆبوونەوە و بەپێی زانیارییەکانیش ئامانج لەکۆبونەوەکە گەشتنە بە رێککەوتنێک بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە دوولایەنییەکانیان لەناوچەکەدا.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئانادۆلۆ ، هەریەک لە خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا و سێرگی شۆیگۆ وەزیری بەرگری ڕووسیا لە ئانکارا کۆبوونەوە و باسی پاراستنی ئاشتی ناوچەکە و گرێدانی زیاتری بەرژەوەندییەکانیان کردووە.
لەمبارەیەوە وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند: تورکیا و ڕووسیا لەسەر هەموو ئاستێک گفتوگۆ دەکەن بەمەبەستی پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە و بەرژەوەندییەکانی هەردوولا.
ڕاشیگەیاند : هەوڵەکانمان بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان و پێکەوەگرێدانی بەرژەوەندییەکان گەرەنتی زیاتری ئاشتی لەناوچەکە دەکات.
ئەم کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە تەنها سێ ڕۆژی ماوە بۆ وادەی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی لووتکەی ئاستانە " تورکیا، روسیا، ئێران" لە ڕووسیا بۆ قسەکردن لەسەر بابەتەکانی پەیوەست بە سوریا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە