چین داواکاریی ئەمریکای بۆ کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی هەردوو وڵات رەت کردەوە

چین داواکاریی ئەمریکای بۆ کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی هەردوو وڵات رەت کردەوە

پەیامی کورد... چین داواکاریی ئەمریکای بۆ کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی هەردوو وڵات رەت کردەوە


چین داواکاریی ئەمریکای بۆ کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی هەردوو وڵات لە پەراوێزی لووتکەیەک لە سینگاپور رەت کردەوە.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن)، پاتریک رایدەر راگەیاند: کۆماری چینی میللی داواکاریی ئەمریکای رەت کردەوە کە سەرەتای ئەم مانگە داوای کردبوو وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ڵۆید ئۆستن و وەزیری بەرگریی چین، لی شانگفو ئەم هەفتەیە لە سینگاپور کۆببنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا باوەڕی بەهێزی بەوە هەیە کە بۆ ئەوەی ململانێکان سەر نەکێشن بۆ پێکدادان پەیوەندییەکانی سوپای هەردوو وڵات بە گرنگ دەزانێت.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ئەوەشیخستەڕوو، سزا خستنە سەر لی شانگفو لە میانی یاسای بەرەنگاربوونەوە لە رێگای گەمارۆ خستنە سەر نەیارەکانی ئەمریکا، نابێتە بەربەست لە بەردەم کۆبوونەوەی ناوبراو لەگەڵ ڵۆید ئۆستن.

لەلایەکی دیکەیشەوە گەورە بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بە ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند کە ئەمە یەکەمجار نییە چین داواکاری وەزارتی بەرگری، سەرۆکی ئەرکانی سوپا و بەرپرسانی دیکەی وەزارتی بەرگریی ئەمریکا بۆ کۆبوونەوە رەت دەکاتەوە و وتی: لە راستیدا چین لە 2021ەوە چەندین جار داواکارییەکانی ئەمریکای بۆ ئەم مەبەستە رەت کردووەتەوە یاخود وەڵامی نەداونەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە