پەیامی کورد... نزیکەی ٣ هەزار حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کرا
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢ هەزار و ٩٣ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٤ ی تەممووز_ ی ٢٠٢٢ وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢ هەزار و ٩٥٣ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە،
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣ تووشبوو بەهۆی پەتاکەوە گیانی لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر لەو ماوەیەدا، ٢ هەزار و ٨٨٦ کەسیش چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان تێ پەڕاندووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە